سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەكات

 سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەكات
دادگای باڵای سعودیە رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەكات و رایدەگەیەنێ، ئه‌م ئێواره‌ مانگ بینراوه‌ و سبه‌ینێ‌ یەكشەممە یه‌كه‌م رۆژی‌ مانگی‌ زیلحجه‌یه.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە مانگ بیندراوە، دوای ئەوەی هاووڵاتیەک لە دادگاکەیان شایەتی داوە کە ئەو مانگی دیووە، بەم پێیەش ‌رۆژی سێشەممەی داهاتوو، 15 مانگ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ قوربان دەبێت.

به‌گوێره‌ی‌ راگەندراوەكەی دادگای‌ باڵای‌ سعودیه، وەستانی رۆژی عەرەفە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 14 ئۆکتۆربەری 2013 دەبێت، جەژنی قوربانیش رۆژی سێ شەممە دەبێت کە دەکاتە 15 ئەم مانگە..







رووداو
Top