خامەنەیی رەخنە لە هەڵسوكەوتی رووحانی دەگرێت

 خامەنەیی رەخنە لە هەڵسوكەوتی رووحانی دەگرێت
عەلی خامەنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رەخنە لە هەندێ هەڵسوکەوتی حەسەن رووحانی، سەرۆک كۆماری ئێران لە نیویۆرک دەگرێت و هێرشی تووندیش دەكاتە سەر ئەمریکا و رایدەگەیەنێت، ئەمریکا متمانەی پێ ناکرێ و پابەندی بەڵێنەکانی نابێ.

لە میانی گوتارێکیدا كە بە بۆنەی مەراسیمی سوێندخواردنی خوێندکارانی دەرچووی خوێندنگەی سەربازی پێشكەشی كرد، خامەنەیی باسی لە ھەوڵە دیبلۆماسییەکانی حکومەتی ئێران کرد و گوتی:\" پشتگیری لە سەردانەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات و دەستپێشخەری دیبلۆماسی حکومەت دەکەین و چالاکییەکانی لەو ماوەیەدا بە گرنگ دەزانین، بەڵام هەندێ لایەنی ئەو سەردانەی نیویۆرک لە شوێنی خۆیدا نەبوو\"".

حەسەن رووحانی، سەرۆکی ئێران پێش ئەوەی ئەمریکا بەجێبهێڵێت، بە تەلەفۆن لەگەڵ باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا قسەی كرد کە ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە دوای تێپەڕبوونی سێ دەیە، سەرۆکی ئەو دوو وڵاتە پێکەوە قسەبکەن. ئەو پێشهاتە کاردانەوەی ناوخۆیی ئێرانی لێکەوتەوە کە هەندێک پێشوازیان لێکرد و هەندێکی دیکەشیان رەتیانکردەوە.

خامنەیی دەڵێت:\"" لە ئەمریکییەکان رەشبینن و متمانەیان پێ ناکەن، حکومەتی ئەمریکا پابەند نابێت بە بەڵێنەکانی\"".

رێبەری ئێران، رەخنەی لە ئەمریکا گرت بەوەی هاوپەیمانی ئیسرائیلە کە دژمنی یەکەمی ئێرانە و بەڵێنیدا بە تووندی بەرپەرچی هەرچەشنە هەڕەشەیەکی ئیسرائیل بداتەوە.







رووداو "
Top