کاردانەوەی دەستبەسەرکردنی ڕێبەری پارتی سپێدەی زێڕێن لە یۆنان

کاردانەوەی دەستبەسەرکردنی ڕێبەری پارتی سپێدەی زێڕێن لە یۆنان
5ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- نوێنەری هاوپەیمانی چەپ و ڕادیکالی یۆنان، \"ئەلەکسیس سیپراس\"" کە ئێستە لە برۆکسێلە، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ یۆرۆنیوز، حکوومەتی یۆنانی بە بەرپرسیاری گەندەڵی و، هەوڵی تاوانبارانەی پارتی ڕاستە توندڕەوەکانی ئەو وڵاتە،

بۆ نموونە کوشتنی ئەندامێکی پارتی چەپی ئەو وڵاتە زانی و، لەو بارەیەوە گوتی: \"" حکوومەتی یۆنان بەرپرسیاری ئەو قەیرانەیە.

ئەویش سەبارەت بەوەیە کە وەزیری ئاساییش و سەقامگیری یۆنان و، گەورەبەرپرسانی حکوومه‌ت لە ناردنی دۆسیە بۆ دادگای باڵا خۆیان پاراستووە. حکوومەت ٣٣ دۆسیەی تاوانکارانەی هەیە کە دوایین دۆسیەکەی تایبەت بە تیرۆری \""پاولس فیساس\""ـە.

گەندەڵییەکانی حکوومەتەکەی یۆنان بە دەستبەسەرکردنی \""میحالولیاكوس\"" کۆتایی پێ نایەت. وا پێدەچێ زۆر لە گەورەبەرپرسانی یۆنان سەبارەت بە گەندەڵی زیندانی بکرێن.

سیپراس لە کۆتایی لێدوانەکەی بۆ یۆرۆنیۆز گوتی: \""ئێمە بە حەز و خەمەوە چاوەڕوانی ئەوەین گەورەبەرپرسانی یاسای وڵات هەوڵی ئەو ڕێکخراوە و، ئەو بازرگانانە ئاشکرا بکات کە هاوکاریی ماددییان بە پارتی ڕاستی توندڕەو داوه‌.\""

ئەو قەیرانە لە کاتێکدایە ئابووریی وڵاتی یۆنان چەند ساڵێکە ڕووی خۆشی بە خۆیەوە نەبینیوە و، ڕۆژ نییە کۆمەڵێک کرێکار و، فەرمانبەر بێکار نەکرێن و، بە هۆی قەرزی زۆریش پاڵەپەستۆی جیهانیان لەسەر نەبێت."
Top