ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە زیادبوونی توندوتیژییەکان لە میسر نیگەرانە
بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی فەرەنسا، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە جەخت کردنەوە لە خۆپێشاندانی هێمنانە، داوای لە لایەنەکانی میسر کرد رێز لە مافی ئازادی دەربرین و دووبارەنەبوونەوەی توندوتیژییەکان بگرن.
ئەو قسانەی بان کی مۆن، دوای دووبارە دەست پێکردنەوەی توندوتیژییەکان لە میسر هاتووە، کە لە پێکدادانەکانی دوێنی هەینی، لانیکەم ٤ کەس کوژراون و زیاتر لە ٤٠ کەس بریندار بوون.