ئەسەد: توركیا باجی قورس دەدات

ئەسەد: توركیا باجی قورس دەدات
5ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- سەرۆكی سووریا، بەشار ئەسەد، دەڵێت توركیا باجی گران دەدات چونكە پشتیوانیی ئۆپۆزسیۆن دەكات كە دەیانەوێت بیڕووخێنن. هاوكات ئانكارا تۆمەتبار دەكات بە داڵدەدانی \"توندڕۆكان\"" لەسەر سنوورەكانی و پێشبینییش دەكات كە لێی هەڵبگەڕێنەوە.
لە دیدارێكدا كە تەلەڤزیۆنێی توركیا لەگەڵیدا سازی داوە و دوێنێ هەینی بڵاو كراوەتەوە، ئەسەد سەرۆكوەزیرانی توركیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بە \""دەمارگیر\"" ناو دەبات و دەڵێت توركیا ڕێ بە تیرۆریستان دەدات تا لە سنوورەكانی بپەڕێنەوە و هێرش بكەنە ەسر سوپای سووریا و هاووڵاتیان.
ئەسەد زیاتر گوتی، \""تیرۆر ناشێت شێوەی كارتێك بیخەیتە گیرفانەوە، ئەو وەك دووپشك وایە و هەر دەرفەتی هێنا پێتەوە دەدات.\""
گوتیشی، \""تیرۆریستان لە داهاتوویەكی نزیكدا كاریگەرییان بەسەر توركیاوە دەبێت و باجی گەورەیشی دەدات.\""
900كم سنووری هاوبەشی نێوان توركیا – سووریایە. توركیا سەرسەختترینی ئەوانەیە كە ئەسەدیان خستووەتە بەر ڕەخنەوە و هاوكات كۆمەكی ئۆپۆزسیۆنەكەی دەدات، بەڵام ڕەتی كردوەتەوە كە چەكی پێ دابن.
لە پێستادا توركیا نزیكەی یەك لە چواری پەنابەرانی سووریا لەخۆ دەگرێت كە لە وڵاتەكەیان ڕایانكردووە كە بە 2 ملیۆن كەس خەمڵێنراون. ململانێی سووریا لە هەندێ كاتدا پەلی كێشاوە بۆ نێو خاكی توركیا و، ئانكارا بە هۆی كەوتنەوەی موشەكی مۆرتەر و هیی دیكەیشەوە لە خاكەكەیدا وەڵامی هەبووە.
توركیا ڕێی داوە تا ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە سنوورەكانییەوە هاتوچۆ بكەن، بەڵام نیگەرانیشە لەو دابەشبوونەی نێو چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن و زیابوونی ئیسلامییە توندڕۆكان لە سووریا.
ئەردۆغانی سەرۆكوەزیرانی توركیا، پێنجشەممەی ڕابردوو گوتی \""لەم ساتەدا سووریا بە ئاراستەی شەڕی تایفی دەچێت؛ ئەوە ئەو مەترسییەیە كە بەرەوڕووی دەبینەوە.\"""
Top