ئەردۆغان خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا كاندید دەكاتەوە

ئەردۆغان خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا كاندید دەكاتەوە
5ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا كە یەكێك لە كەناڵە تەلەفزیۆنەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵی سازی كرد رایگەیاند: كە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی خۆی كاندید دەكات گەر پارتەكەی داوای لێ بكات و هەروەها ئەردۆغان ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە كە باس لە بوونی ناكۆكی لە نێوان ئەو و عەبدوڵڵا گویل سەرۆكی توركیا دەكەن و گوتی: هیچ ناكۆكیەكی لەگەڵ گویلدا نییە و پەیوەندییەكی باشیانیش هەیە. سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەوەشی خستە ڕوو، لە داهاتوو وتوێژ لەگەڵ ئەندامانی پارتی دادو گەشەپێدان كە خۆی سەرۆكایەتی دەكات ئەنجام دەدات بە ئامانجی ئەوەی پرسی خۆ كاندیدكردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا یەكلایی دەكاتەوە كە بڕیارە لە ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.
Top