بولەنت ئارنج: بازنەی ئازادی ئایينی لە توركیا بەرفراوان كرا

بولەنت ئارنج: بازنەی ئازادی ئایينی لە توركیا بەرفراوان كرا
3ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- جێگری سەرۆكوەزیری توركیا بولەنت ئارنج رایگەیاند كە بە هۆی سیاسەتی سەردەمیانەی حكوومەتی ئاكەپەیەوە لە ساڵانی دواییدا لە سیستەمی سیاسی توركیا گۆڕانكاری زۆر هاتووتە ئاراوە و بازنەی ئازادی ئاینی بەرفراوان كراوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیر توركیا بولەنت ئارنج رایگەیاندووە كە پێشتر پێكهاتە ئاینییەكانی توركیا بۆیان نەبوو بە سەربەستی باسی ئاین و عیباداتی خۆیان بكەن و بۆ خۆیان رێكخراو و وەقفی ئاینی دابمەزرێنن، بەڵام بە هۆی سیاسەتەكانی حكوومەتی ئاكەپەیەوە چەند ساڵێكە تامی ئازادیان چێژاوە و بە سەربەستی عیبادات و مەراسمە ئاینییەكانی خۆیان بەرێوە دەبەن و ده‌سته‌ی جۆراوجۆریان دامەزراندووە.

بولەنت ئارنج لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا باسی پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیای كردووە و رایگەیاندووە كە دوای راگەیاندنی ئەو پاكێجە لە سەرانسەری جیهان 47 هەواڵ لە سەر ئەو پاكێجە بڵاوكراونەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە كە لە كۆی گشتی ئەو 47 هەواڵەدا 38یان بە ئیجابی باسی پاكێجەكەیان كردووە، دوو هەواڵ بەبێ لایەنی باسیان لێوە كردووە و 7 هەواڵی دیكەیش رەخنەیان لە پاكێجەكە كردووە و بە كەم و لاواز وەسفیان كردووە.
Top