١ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی سه‌ربازیی تورکیافڕۆکهی سه‌ربازیی جۆری ئێف 4 ی سوپای تورکیا له نێزیکی کانگالا و له کاتی ئۆپه‌راسیۆن که‌وته‌خواره‌وه.به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی جیهانی تورکیا: دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه، له پارێزگای سامسۆن و له نێزیکی شاری کانگالا، فڕۆکه‌یه‌کی سه‌بازیی جۆری ئیف 4ی هێزی ئاسمانیی تورکیا که‌وته خواره‌وه.فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا ڕایگه‌یاند که ئه‌و فڕۆکه‌یه خه‌ریکی به‌جێهێنانی ڕاسپاردهییهکهی بۆ پشکنینی ئاسمانی، تووشی کێشه‌ی ته‌کنیکی بووه.له‌م ڕووداوه‌دا دوو فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌که زیندوو ماون و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی مالاتیا خه‌وێندراون.پارێزگاری سامسۆن ڕایگه‌یاندووه که دۆخی ته‌ندروستی فڕۆکه‌وانه‌کان جێی نیگه‌رانی نییه و هۆکاری که‌وته‌نه‌خواره‌وه‌ی فرۆکه سه‌ربازییه‌که‌شی بۆ دروستبوونی هۆکاری ته‌کنیکی له نێو فرۆکه‌که دا گه‌رانده‌وه، شایه‌نی باسه ناوه ناوه فرۆکه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا بۆ چاودێری ناوچه سنوورییه‌کان وڵاته‌که‌یان مانۆری سه‌ربازی ئه‌نجامده‌ده‌ن.