وەزیرانی حزبی برلۆسكونی دەستیان لە حكوومەت كشایەوە

وەزیرانی حزبی برلۆسكونی دەستیان لە حكوومەت كشایەوە
٢٩ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سەرچاوەكانی ئیتالی بڵاویانكردەوە كە ئەمڕۆ وەزیرانی حزبی برلۆسكونی دەستیان لە حكوومەتی ئیتاڵیا كشایەوە و چاودێرانیش وای دەبینن كە بە دەست لەكار كێشانەوەی وەزیرانی حزبەكەی برلۆسكونی حكوومەت هەڵوەشێتەوە . لەلایەن خۆیەوە لێتا سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا هوشداریی داوە كە ئەگەر پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە ماوەی رۆژانی داهاتوودا بەرگریی لێ نەكات ئەوا دەست لەكارەكەی دەكشێتەوە. جێی وەبیرهێنانەوەیە كە ئیتاڵیا چوارەمین وڵاتی ئابووری ئەورووپایە و هێشتاش حكوومەتی ئەو وڵاتە نەیتوانیوە كە بودجەی ساڵی داهاتوو پەسەند بكات.
Top