حكوومەتی ئیسلامی تونس دەستی لەكار كێشایەوە

حكوومەتی ئیسلامی تونس دەستی لەكار كێشایەوە
٢٩ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەرپرسانی تونس رایانگەیاند كە حكوومەتی تونس كە لەلایەن ئیسلامییەكانەوە بەڕێوەدەبرێت رەزامەندی خۆی نیشانداوە كە دەست لەكار بكشێتەوە؛ كە ئەمەش دوای ئەوەی دێت كە لە ماوەی رابردوودا خۆپیشاندەران داوای دەست لەكاركێشانەوەی حكوومەتیان دەكرد. بڕیارە دوای دەست لەكار كێشانەوەی حكوومەتی ئیسلامیی تونس؛ حكوومەتێكی بنكە فراوان لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان پێكبهێندرێت تا ئەنجامدانی هەڵبژاردن. جێی باسە لەم دواییەنەدا وێرای تیرۆركردنی ژمارەیەك سەركردەی ئەو وڵاتە؛ هاووڵاتیانیش بە بەردەوامیی داوای هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتیان دەكرد كە لەلایەن حزبە ئیسلامییەكانەوە بەڕێوەدەبردرێت.
Top