سەرۆکی ئێران: هۆلۆکۆست تاوانێکە شایەنی ئیدانەکردنە

سەرۆکی ئێران: هۆلۆکۆست تاوانێکە شایەنی ئیدانەکردنە
25ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سەرۆکی ئێران گوتی: نازییەکان تاوانێکیان لە دژی جوولەکە ئەنجامداوە کە شایەنی ئیدانەکردنە.
حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی cnn سەبارەت بە ئەوەی ئایا دان بە روودانی هۆلۆکۆست دادەنێت رایگەیاند: \"من پێشتر ئاماژەم بۆ ئەوە کرد کە مێژوونوس نیم، بۆیە کە باس دەکرێت لە رەهەندەکانی ئەو کۆمەڵکوژیە پێویستە مێژوونوسان بڕیاری لەسەر بدەن\"".


رۆحانی روونیشیکردەوە: \""بەگشتی دەتوانم بڵێم هەر تاوانێک کە لە مێژوودا دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدرابێت بەو کۆمەڵکوژیەی کە نازییەکان دژی جولەکە ئەنجامیانداوە یان غەیرە جولەکە شایەنی ئەوەیە ئیدانە و مەحکوم کردنە\"".

ئەم وتانەی رۆحانی بە پێچەوانەی وتەکانی ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پێشووی ئێرانە کە گومانی لە هۆلۆکۆست دەکرد و دەیگوت ئەوە درۆیەکە بۆ دامەزراندنی ئیسرائیل بەکاریانهێناوە.

سەرۆکی ئێران هۆکاری ئەنجام نەدانی دیدارێک لەگەڵ باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ نەبوونی کات گەڕاندەوە.

جێگەی ئاماژە پێکردنە بەمەبەستی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لەشاری نیۆرک ئەنجام دەدرێت سەرۆکی ئێرانی بەسەردانێک لە ئەمریکا دایە، وپێشتر بڕیار بوو سەرۆکی ئێران چاوی بە باراک ئۆبامای سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان ئەمریکا بکەوێت بەڵام ئەو چاوپێکەوتنە ئەنجام نەدرا."
Top