مومتەزەر توركونە: با سوێندی نەتەوەیی توركیا هەڵبوەشێندرێتەوە

مومتەزەر توركونە: با سوێندی نەتەوەیی توركیا هەڵبوەشێندرێتەوە
25ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- نووسەری ناوداری توركیا مومتەزەر توركونە رەخنەی لە سیاسەتی حكومەتی توركیا كردووە و رایگەیاندووە سیاسەتی ئەمڕۆی حكومەت لەگەڵ رۆحی قۆناخی چارەسەریدا سازگار نییە.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی زەمانی توركی بڵاویكردەوە كە مومتەزەر توركونە رایگەیاندووە، لە كاتێكدا كە حكومەت باسی پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا و چارەسەر كردنی پرسی كورد دەكات هێشتا ئاسەواری سیاسەتی رابردوو لە توركیا بەردەوامە و نموونەی ئەم ئاسەوارە بەردەوام بوونی سوێندی یاسایی لە قۆتابخانەكانی توركیایە.

توركونە ئاشكرای كردووە كە بەو سوێندە دەمانەوێ چی فێری منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵان بكەین؟ ئەو سوێندە هیچ سوودێكی بۆ ئەو منداڵانە نییە بێجگە لەوەی دەبێتە هۆكاری هاندانی ئەو منداڵانە بۆ پەنا بردن بە رەگەزپەرەستی و فاشیزم.

توركونە جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە رەگەزپەرەستی و فاشیزم لە سەدەی 21دا هیچ پێگایەكیان نییە بۆیە دەبێ بە مەبەستی پاراستنی منداڵەكانمان لە رەگەزپەرەستی و فاشیزم سوێندی نەتەوەییمان هەڵبوەشێنینەوە.
Top