سوپای پاسدارانی ئێران هوشداریی دانوستانی لە گەڵ ئەمەریكا دا

سوپای پاسدارانی ئێران هوشداریی دانوستانی لە گەڵ ئەمەریكا دا
24ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- هاوكات لەگەڵ سەردانی حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران بۆ نیۆیۆرك، مەسعود جەزایری جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، سەبارەت بە خۆشبینی روحانی بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵئەمریكا هۆشداریدا . هەروەها جەزایری ئاماژەی بەوەشدا كە ناكرێت متمانە بە پێشنیارەكانی ئەمریكا بكرێت. پێشتر حەسەن روحانی ئاماژەی بەوەدابوو كە هەوڵی ئەوە دەدات لە سەردانەكەیدا، وێنەیەكی ئاشتیخوازانە نیشانی گەلانی جیهان بدات.

جێی باسە دوێنێ حەسەن روحانی بە سەرۆكایەتی شاندێك بەرەو نیۆیۆرك بۆ بەشداریكردن لە شەست و هەشتەمین دانیشتنی كۆمەلەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرێكەوت و وابڕیارە لە پەراوێزی دانیشتنەكان چاوی بە باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا و فرانسۆ ئولاند سەرۆكی فەرەنسا بكەوێت.
Top