ئه‌حمه‌د داود ئوغڵو: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سوریا ناكه‌ین
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی ئاخه‌به‌ری توركی بڵاویكرده‌وه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئوغڵو له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسی ئایا توركیا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خستنه‌ی خواره‌وه‌ی كۆپته‌ره‌كه‌ی سوریا له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ده‌كات؟ راگه‌یاندووه: توركیا له چوارچێوه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا سه‌روه‌ری خاك و سنووره‌كانی خۆی پاراستووه و به‌ر له هێرش كردنه سه‌ر كۆپته‌ره‌كه، چه‌ندین ئاگاداری ئاراسته‌ی ئه‌و كۆپته‌ره كراون به‌ڵام ئاگادارییه‌كان كاریگه‌ر نه‌بوونه.
داود ئوغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه توركیا مافی به‌رگری كردن له سه‌روه‌ری خۆی به‌كار هێناوه بۆیه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه له سوریا ناكات چونكه وه‌ڵامدانه‌وه به‌مانای راگه‌یاندنی شه‌ڕه و سوریایش توانایه‌كی به‌مجۆره‌ی نییه.