100 كه‌س به‌ تۆمه‌تی جیاجیا له‌ گوندێكی میسر ده‌ستگیركران

100 كه‌س به‌ تۆمه‌تی جیاجیا له‌ گوندێكی میسر ده‌ستگیركران
17ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- به‌ گوێره‌ى سایتى ئه‌لیكترۆنى هه‌واڵى ئه‌هرامى میسر، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوه‌ڕاستى میسر سه‌د تاوانباریان ده‌ستگیر كرد و هاوكات ته‌واوى سنووره‌كانى ده‌روازى ره‌فحى نێوان میسر و كه‌رتى غه‌ززشیان تووندتر كرد. وه‌ك سایته‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ كردووه‌، ئه‌و سه‌د تاوانباره‌ له‌ گوندى دلجاى سه‌ر به‌ پارێگاى میناى ناوه‌ڕاستى میسر له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منییه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون و هاوكات ئوسامه‌ متوه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى پارێزگاى مینا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌و سه‌د تاوانباره‌ كه‌ ده‌ستگیركراون چه‌ندین تاوانى جۆراو جۆریان ده‌رهه‌ق به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌نجام داوه‌ و هه‌روه‌ها متوه‌لى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ئیخوان موسلیمین ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ له‌ كاتى ده‌ستگیركردنى ئه‌و سه‌د تاوانباره‌ به‌ شێوه‌یه‌كى هه‌ره‌مه‌كى ته‌قه‌ له‌ دانیشتووانى ئه‌و گونده‌یه‌ كرابێت كه‌ سه‌د تاوانباره‌كه‌ى تێدا ده‌ستگیر كران. له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى میسر رێگاى هاتووچۆى ده‌روازه‌ى ره‌فحى سنوورى نێوان وڵاته‌كه‌یان و كه‌رتى غه‌ززه‌ تووندتر كرد ئه‌مه‌ش به‌ هۆى ئه‌وه‌ى رێگا نه‌ده‌ن چه‌كداره‌ تووندڕه‌وه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌وه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ ناو خاكى میسر.
Top