17ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- شه‌رو پێكدادانه‌كانی سوریا به‌رده‌وامی هه‌یه و دوێنێش ژماره‌ی كوژراوان له‌م وڵاته گه‌یشته سی و شه‌ش كه‌س . له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا رایانگیه‌اند كه به‌پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له سه‌ر ئه‌و هێرشه كیمیاییه‌ی كه له بیست و یه‌كی ئابی رابردوو له سوریا ئه‌نجامدرا به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا ده‌رده‌خه‌ن كه به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د . له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكرا له به‌رده‌ستدایه كه ئه‌م چه‌كه كیمیاییه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه به‌كار هێنراوه . به‌ریتانیاش به‌هه‌مان شێوه له سه‌ر زاری ولیام هیگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بلاویكرده‌وه كه به‌پێی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م راپۆرته به‌روونی دیاره كه ته‌نها رژێمی سوریا به‌رپرسیاره له‌و هێرشه كیمیاییه‌ی بیست و یه‌كی ئابی رابردوو بۆ سه‌ر ناوچه‌ی غۆته له نزیك دیمه‌شق . سه‌باره‌ت به رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێكی سوریا . سوپای رژێمی سوریا رایگه‌یاند كه توركیا هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی خستۆته خواره‌وه كه به هه‌ڵه ئاسمانی توركیای به‌زاندبوو و حكومه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگانیشی تۆمه‌تباركرد به قوڵكردنی گرژییه‌كان له سه‌ر سنووری نێوان هه‌ر دوو وڵات . بولنت ئه‌رینچ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه هه‌لیكۆپته‌رێكی سوریا جۆری ئێم ئه‌ی حه‌ڤده دوێنێ كاتژمێر دوو و بیست خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ سنووری توركیای به‌زاند و ئه‌م بزاندنه‌ش دووباره ده‌بێته‌وه دواتر به مووشه‌كی فرۆكه‌كانی توركیاوه ده‌خرێته خواره‌وه ز ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه توركیا ورده‌كاری رووداوه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ناتۆ.