داوود ئۆغڵو، بەشداریی کوردی لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەرز نرخاند

داوود ئۆغڵو، بەشداریی کوردی لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەرز نرخاند
16ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ تاوتووکردنی ھەلومەرجی تازەی سووریا لە دوای رێککەوتنی رووسیا و ئەمریکا لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و بەشداریی کوردی لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەرز نرخاند.
لەکۆبوونەوەکەدا ھەر دوولا باسیان لە بارودۆخی سووریا کرد لە دوای رێککەوتننامەی ئەمریکا و رووسیا لە سەر چەکی کیمیایی ئەو وڵاتە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەحمەد داوود ئۆغڵو، لەگەڵ بەپرسانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کۆ بووەوە و تاوتووی دواپێشھاتەکانی سووریا و ناوەرۆکی رێککەوتننامەی ئەمریکا و روسیایان کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دراونەتە ئاژانسی ئانادۆڵو AA وا بڕیارە داود ئۆغڵو لەسەردانی بۆ (پاریس) کە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی دەدا، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا کۆ بێتەوە. بۆیە بەر لە چوونی بۆ پاریس، لەگەڵ ھێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بیروڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا داوود ئۆغڵو ستایشی بەشداریکردنی ھێزە کوردییەکانی کردووە لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و بە \"ھەنگاوێکی گرنگ\"" وەسفی کردووە.
دوێنێ یەکشەممە ھێزە کوردییەکانی سووریا رایانگەیاند چوونە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و لەگەڵ ئەو بەرەیەدا دژی رژێمی بەشار ئەسەد خەبات دەکەن."
Top