کۆمکاری عه‌ره‌بی شه‌ش تیمی چاودێری هه‌ڵبژاردنی بۆ هه‌رێمی کوردستان دەنێرێت

کۆمکاری عه‌ره‌بی شه‌ش تیمی چاودێری هه‌ڵبژاردنی بۆ هه‌رێمی کوردستان دەنێرێت
15ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لەڕێگەی شەش تیمیەوە چاودێری هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی 21 ی ئەیلولی هەرێمی كوردستان دەكات. جگە لەسەرۆكی تیمەكە هەر یه‌کێک له‌ تیمه‌کان‌ لە دوو كەس پێكدێن و لە هەرسێ‌ پارێزگاكانی (هەولێرو دهۆك و سلێمانی) دابەش ده‌به‌ن‌، سەرۆكی تیمی چاودێری بانگەشەكانی هەڵبژاردنەكان لەكۆمكاری ووڵاتانی عەرەبی عەلا زوهەیری بەتۆڕی میدیای عێراقی راگەیاندووە، به‌ ئامانجی چاودێرکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان که‌وا بریاره‌ له‌ 21 ئه‌م مانگه‌ سازبکرێت ، ئەوان له‌سه‌ر داواکاری کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق هاتونه‌ته‌ هه‌رێمی کوردستان و له‌و پرۆسه‌یدا وه‌ک چاودێر به‌شداری ده‌که‌ن ، سه‌رۆکی تیمی کۆمکاری عه‌ره‌بی هه‌روه‌ها گووتیشی : لەڕێگەی شەش تیمەوە چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی هەرێمی كوردستان دەكەن و جگە لەسەرۆكی تیمەكە هەر تیمێكیش لە دوو كەس پێكدێن و لەهەرسێ‌ پارێزگاكانی (هەولێرو دهۆك و سلێمانی) چاودێری چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ده‌که‌ن.
Top