ئه‌مریکا: ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی ته‌سلیم نه‌کات لێدانی مسۆگه‌ره‌

ئه‌مریکا: ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی ته‌سلیم نه‌کات لێدانی مسۆگه‌ره‌
15ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- فشاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ سه‌ر ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سوریا زیاتر ده‌بێت و ئه‌مریكاو ڕوسیاش رێککه‌وتون له‌سه‌ر پلانێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌كه‌ كیمیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوه‌رۆکی ئه‌و رێککه‌وتنه‌شدا خشته‌یه‌كی كاتی هه‌یه‌، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان که‌ له‌ ژنێڤ سازیان کرد ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا جۆن كیری‌ و هاوتا ڕوسیه‌كه‌ی سێرگی لاڤرۆف ڕایانگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی لیستێك سه‌باره‌ت به‌ جۆر و شوێنی‌ عه‌مباركردنی چه‌ك و غازه‌ كیمیاییه‌كانی ئاشكرابكات مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته‌یان داوه‌ته‌ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، تا ئه‌وان بتوانن ئه‌و چه‌كانه‌ به‌ر له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 به‌ته‌واوی له‌ناوی ببەن .سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ره‌تکردنه‌وه‌ی داواکه‌ی روسیا و ئه‌مریکا له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه‌ ، جۆن كیری گووتی ئه‌وکات ڕێوشوێنی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر له‌وانه‌ بڕگه‌ی حه‌فتی به‌ڵێننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی و چه‌ند كارێكی تری سزادانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌خۆده‌گرێت. شایه‌نی باسه‌ دوێنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگه‌یاند کەوا رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌شێک له‌ چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی بۆ لوبنان و عێراق گواستۆته‌وه‌.
Top