15ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- هه‌ڵوێست و قسه‌کانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری به‌ندکراوی په‌که‌که سه‌باره‌ت به پاشه‌کشێی هێزه‌کانی باڵی سه‌ربازی ئه‌و پارته، چاره‌نووسی پرۆسه‌ی ئاشتی دیاری ده‌کات. به‌پێی هه‌واڵی TVmsnbc سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژی 17ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ری له سێداره‌دانی عه‌دنان مۆندرس، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی تورکیا خاڵه‌کانی پاکێجی دیموکراسی له تورکیا ده‌خاته ڕوو.ئه‌گمه‌ن باغیش، وه‌زیر و دانوستانکاری باڵای تورکیا له کاروباری یه‌کێتی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند: ئه‌ردۆغان ڕۆژی 17ی ئه‌م مانگه خاڵه‌کانی پاکێجی دیموکراسی ده‌خاته ڕوو ، باغیش ئه‌وه‌شی خسته‌روو، که ئه‌و پاکێجه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به هاووڵاتیانی کوردی تورکیاوه نییه و به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک بڕیار و دانپێدادنانه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی دیموکراسی له سه‌رانسه‌ری تورکیادا.هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و کۆڕه سیاسییه‌کانی تورکیا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که هۆکاری ده‌ستاوده‌ست کردنی ئه‌ردۆغان بۆ ڕاگه‌یاندنی خاڵه‌کانی پاکێجی دیموکراسی چاوه‌ڕوانی سه‌رۆک وه‌زیره بۆ ئاگاداری له هه‌ڵوێست و ڕای ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به وه‌ستانی پاشه‌کشێی هێزه‌کانی په‌که‌که بۆ هه‌رێمی کوردستان.