12ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- حوکمی له سێداره‌دان بۆ 4 به‌ندکراوی کورد به‌م نزیکانه له یه‌کێک له به‌ندیخانه‌کانی ئێران جێبه‌جێده‌کرێت. به پێی هه‌واڵی کوردپا ئەو 4 به‌ندکراوه کورده به‌ناوه‌کانی حامید ئەحمەدی تەمەن ٣٢ ساڵ و جەمشید و جهیانگیر دێهقانی (برا) 28 و 27 ساڵ و کوڕی خوا رەحم، و کەماڵ مەڵایی 29 ساڵ له ساڵی 2012 دەستبەسەرکراون و بۆ ماوەی 10 مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە ژێر ئەشکەنجەدا بوون و دواتر لەلایەن لقی 28 دادگای ئینقلابی تارانەوە بە بێ هەبوونی پارێزەر و لە دادگایەکی چەند خولەکیدا، بریاری له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.هاوکات کۆمیتەی مافی مرۆڤی کەناڵی جیهانیی کەلیمە لە بەیاننامەیەکدا حوکمی ئێعدامی ئەو چالاکە کوردانه‌ی بە نایاسایی لە قەڵەم داوە و وێڕای مەحکووم کردنی داوای لە سەرجەم ناوەند و رێکخراوە نێونەتەوەیییەکانی مافی مرۆڤ کردووە هەرچی زووتر هەوڵەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمانە بخەنە گەڕ