حەسەن روحانی: چارەسەركردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران سنووردارە

حەسەن روحانی: چارەسەركردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران سنووردارە
11ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- حەسەن رووحانی سەرۆكی ئێران لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەكەی رایگەیاند: كات بۆ چارەسەركردنی بەرنامە ئەتۆمیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا سنووردارە. هەروەها رووحانی هانی وڵاتانی رۆژئاوای دا كەوا هەلی هەڵبژاردنی ئەو وەك سەرۆكی ئێران بۆ چارەسەركردنی بەرنامەی ئەتۆمی بقۆزنەوە. سەرۆكی ئێران گوتیشی: نابێت لە چارەسەركردنی پرسی ئەتۆمی یەك لا براوە بێت بەڵكو دەبێت ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا براوە بن و قەیرانی ئەتۆمی ئێران بە هەماهەنگی چارەسەر بكەن. ئەم لێدوانەی سەرۆكی ئێران لە كاتێكدایە هەندێ لە وڵاتانی رۆژئاوا ئەمجارە بە ئومێدەوە دەڕواننە چارەسەركردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران ئەمەش بە هۆی ئەوەی پێشتر رووحانی بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران بۆ چەند جارێك دووپاتی كردەوە كە ئەو خواستی چارەسەركردنی بەرنامە ئەتۆمی وڵاتەكەی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوادا هەیە.
Top