گولتەن قشاناق: بەردەوام كردنی پرۆسەی ئاگربەست دەرفەتێكی گرنگە بۆ توركیا
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە هاوسەرۆكی بەدەپە گولتەن قشاناق ئاماژەی بەوە كردوە كە كەجەكە تا ئەمرۆ بە شێوەیەكی یەك لایەنە دەستپێشخەری كردووە بەڵام حكوومەت هیچ جۆرە هەنگاوێكی نەناوە بۆیە بەرپرسیاری یەكەمی راگرتنی پرۆسەی كێشانەوەی هێزە چەكدارەكان لە نێو سنوورەكانی توركیادا حكوومەتی ئاكەپەیە.
قشاناق لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە كەجەكە هێشتا پابەندی بڕیاری ئاگربەست و بەردەوامی پێدانێتی بریاری ئاگربەستیش لە لایەن كەجەكەیەوە دەرفەتێكی زۆر گرنگە بۆ حكوومەتی توركیا و حكوومەت دەتوانێت بە جێبەجێ كردنی هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت.