نەتەوە یەكگرتووەكان و رژێمی سووریا پێشوازی لە پێشنیازەكەی رووسیا دەكەن
دوای ئەوەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا پێشنیازی كرد، كە چەكە كیمیاییەكانی رژێمی سووریا بخرێتە ژێر چاودێری تیمی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان، بان كی مۆن سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان راگەیاند كە پشتگیری پێشنیازەكەی رووسیا دەكات.
دیمەشق زوو وەڵامی پێشنیازەكەی دایەوەو وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سووریا، كە بە سەردانێك لە مۆسكۆی پایتەختی رووسیایە ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ پێشوازی لە پیشنیازەكەی رووسیا .
دەیڤید كامیرۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا راگەیاند، \"پێشوازیی سووریا لە پێشنیازەكەی رووسیا نابێت لە چوار چێوەی گەمەی سیاسی بێت و پێویستی بە هەنگاوی جدیی هەیە\"" .
ئەم پێشنیازەی رووسیا دوای ئەوە هات، كە جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راگەیاند، \""بەشار ئەسەد دەتوانێت خۆی لە گورزی سەربازی ئەمریكا بپارێزێت ئەگەر چەكە كیماییەكانی رادەستی كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بكات\"".
رووداو "