رۆژنامەیەکی کوێتی کاتی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سوریا ئاشکرا دەکات

رۆژنامەیەکی کوێتی کاتی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سوریا ئاشکرا دەکات
9ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- رۆژنامەی کوەیتیی ئەلئەنبا لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی رۆژئاوا و وڵاتانی عەرەبییەوە، گواستییەوە کە ئەگەری ئەوە لە ئارا دایە، کە لە رێکەوتی ( 14 - 13) ئەم مانگە ئەمریکا هێرشی سەربازی بکاتە سەر رژێمی سوریا. هاوکات لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، لێپرسراوانی دیپلۆماسیی جیهان لە هەوڵی بەجێ هێشتنی شاری بەیرووت پایتەختی وڵاتی لوبنان دان، هەتا لە ئەگەری راست بوونی ئەو هەواڵە و هێرشیسەربازی ئەمریکا و هەوپەیمانەکانی بۆسەر سووریه، تووشی گرفت نەبن.لەلایەکی دیکەوە باراک ئۆباما سەرکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیاری هێرشی سەربازی بۆ سەر رژێمی سووریەی لەسەر بڕیاری کۆنگریسی وڵاتەکەی قەتیز کردووەتەوە و کۆنگرێسی ئەمریکاش هێشتا بۆ ئەو بڕیارە خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.وا بریارە رۆژی چوارشەممە ئەوە یەکالایی ببێتەوە، لە هەمان کاتیشدا (عبدالحلیم خدام) جێگری پێشووی سەرکۆماری سووریە رایگەیاند: لە ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سووریە، پێنجەمین مووشەک لە بەشار ئەسەد دەدرێت و لەو هێرشە مووشەکییەدا بەشار ئەسەد دەکوژرێت. خەدام هەروەها رایگەیاندووە رژێم سوریا، توانای بەرەنگاریی هێزەکانی ئەمریکای نییە و هەرچەشنە شەڕ و ئاڵۆزییەک کۆتایی بە رژیمی بەعس لەو وڵاتەدا دێنێت.
Top