ئامادەكاریی بۆ یادكردنەوەی یازدەی سێپتەمبەر دەكرێت

ئامادەكاریی بۆ یادكردنەوەی یازدەی سێپتەمبەر دەكرێت
9ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئامادەكاریی بۆ یادكردنەوەی 12هەمین ساڵیادی رووداوی یازدەی سێپتەمبەر كراوە كە بە دوو فڕۆكە هەر دوو باڵەخانەی سەنتەری بازرگانی لە نیویۆرك تەقێندرایەوە و لە هەمان رۆژدا فڕۆكەیەكی دیكە خۆی كێشا بە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا كە بەو هۆیەوە زیاتر لە هەزاران قوربانیی لێكەوەتەوە. لەمبارەیەوە شارەوانیی نیویۆرك رایگەیاند كە قۆناغەكانی ئامادەكاریی بۆ یادكردنەوەی رووداوی یازدەی سێپتەمبەر گەیشتۆتە كۆتایی و رێوشوێنی ئەمنیی توند گیراوەتەبەر. پێشبینیش دەكرێت بە هەزاران كەس لە جیهان و ئەمەریكاوە بۆ بەشدارییكردن لەو یادەدا بچنە شاری نیویۆرك. بەگوێرەی بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا ئەمساڵ چەندین سەركردەی جیهان بەشداری لەو رێوڕەسمەدا دەكەن و یەك ملیۆن ئەمریكی رێپێوانێك لەدژی ترس و تۆقاندن ئەنجام بدەن.
Top