ئەمریکا: زیاتر لە دە وڵات ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ لێدانی سووریا

 ئەمریکا: زیاتر لە دە وڵات ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ لێدانی سووریا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند \"زیاتر لە دە وڵات ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆلێدانی گورزێکی سەربازی سنووردار لە سووریا بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا\"". لەلایەکی دیکەوە پاپای ڤاتیکان دژی هەر هێرشێکە بۆ سەر سووریا.

جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەوەی بۆ لێدانی گورزێکی سەربازی لە سووریا، وڵاتە رۆژئاواییەکان زیاتر لە پێویست لایەنگری و تامەزرۆییان هەیە بۆ هاوبەشی کردن تێیدا.

جۆن کیری لە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ لۆران فابیوس، هاوتا فەرەنسییەکەی لە پاریس، جەختیکردەوە لەوەی \""کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نابێت لەبەرامبەر هەڵسوکەوتەکانی رژێمی ئەسەدەوە بێ کردار بێت\"".

هەروەها فرەنسوا هۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا، پشتیوانی تەواوی خۆی لە هەنگاوی سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دژی سووریا دەربڕی.
هۆلاند لەبارەی فراوانی هێرشەکە گوتی \""هێرش بۆ سووریا سنووردار بەڵام زۆر تووند دەبێت، تاوەکو جارێکی دیکە بەشار ئەسەد تاوانی لەو شێوەیە لەدژی خەڵکەکەی دووپات نەکاتەوە\"".

دوای دەنگۆکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن رژێمی سووریا، ئەمریکا رایگەیاند بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی هێلی سوورە. هەر بۆیە ئەمریکا هەوڵ دەدات پشتگیری نێودەوڵەتی بەدەست بهێنت، بۆ ئەوەی گورزێکی سەربازی کاریگەر لە رژێمی سووریا بوەشێنن.










رووداو"
Top