لە شەڕ و پێكدادانێكدا 9 چەكداری توندڕەوی ئیسلامی كوژران

لە شەڕ و پێكدادانێكدا 9 چەكداری توندڕەوی ئیسلامی كوژران
8ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بە گوێرەی چەند گەورە بەرپرسێكی ئەمنی ناوخۆی میسر، هێزە سەربازییەكانی سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی چڕ و فراوانیان لە دژی چەكدارە تووندڕەوەكان لە ناوچەی نیمچە دورگەی سینا ئەنجام دا و تا ئێستاش نۆ چەكداری تووندڕەوكوژراون. هاوكات چەند شاهێد حاڵێكیش لە ناوچەی نیمچە دورگەی سینا بە تۆڕی هەواڵی (بی بی سی)یان راگەیاند: كە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەدا، هێزەكانی سوپای میسر فرۆكەی جەنگی جۆری ئاپاتچی و زری پۆشیان دژی چەكدارە تووندڕەوەكان لەو ناوچەیە بەكار هێناوە و هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرچاوەیەكی سەربازی لە سوپای میسر ئاشكرای كرد، كە لە میانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەدا وێرای ئەوەی نۆ چەكدار كوژراون هەروەها پازدە چەكداری دیكەش دەستگیر كراون و دەستیشیان بەسەر ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنیدا گیراون و بە گوتەی سەرچاوەكە، ئۆپەراسیۆنەكە لەو ناوچەیە بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی چەكدارە تووندڕەوەكان لە ناوچەی نیچمە دورگەی سینا لە ناو دەبرێن.
Top