لە تونس بە هەزاران كەس داوای رووخانی حكوومەت دەكەن

لە تونس بە هەزاران كەس داوای رووخانی حكوومەت دەكەن
8ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، كە لە نزیك شاری توونسی پایتەختی تونس بە هەزاران هاووڵاتی لە لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن خۆپیشاندانی ناڕەزاییان بۆ رووخاندنی حكوومەتی تونس ئەنجام دا. وەك ئەو ئاژانسانە روونیان كردەو، خۆپیشاندانەکەلە كاتی گردبوونەوەی لایەنگرانی پارتی بەرەی ڕزگاریخوازی ئۆپۆزسیۆن لە نزیك شاری تونسی پایتەختی ئەو وڵاتە دەستی پێكرد و لە خۆپیشاندانەكەدا خۆپیشاندەران بە بەرزكردنەوەی دروشمی جیا جیا داوای رووخاندنی حكوومەتیان دەكرد كە لەلایەن پارتی نەهزەی ئیسلامییەوە فەرمانڕەوایی دەكرێت. شایانی باسە لە كۆتاییەكانی مانگی تەمووزی رابردووە تا ئێستا وڵاتی تونس دووچاری خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی دەسەڵاتی حكوومەت بووەتە بە تایبەتیش دوای ئەوەی محەمەد ئیبراهیمی كەسایەتی دیاری ناو ئۆپۆزسیۆن تیرۆر كرا.
Top