مەلالا بە نازاناوی \"ئازاترین کچ\""ـەوە خەڵاتی ئاشتی پێ بەخشرا "

 مەلالا بە نازاناوی \
لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە هێرشی کرایە سەر و هەوڵی کوشتنی درا، لەبەرامبەریشدا ئەمڕۆ خەڵاتی ئاشتی نێونەتەوەیی منداڵان-ی پێبەخشرا، بەهۆی ئەو هەوڵانەی بۆ پاراستنی مافی خوێندنی منداڵانی پاکستان و هاندانی خوێندنی منداڵان داویەتی.

مەلالا یوسفزای تەمەن 16 ساڵ لە مانگی ئۆکتۆبەری 2012 لە رێگای قوتابخانە لەلایەن چەکدارەکانی تاڵیبانەوە هێرشی کرایە سەر و بە سەختی لە سەرییەوە زامدار کرا. وێڕای ئەوەی بەتەواوی نەتوانرا چارەسەری مەلالا بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بوو لەسەر داواکردنی مافی خوێندنی منداڵانی وڵاتەکەی.

مەلالا ئاماژەی بەوەدا \"تیرۆریستەکان ویستیان ئامانج و خواستەکانی من بگۆڕن، بەڵام نەیانتوانی، لەجیاتی سەرکەوتن لە کوشتنی من لاوازی، ترس و بێهیواییان لە مندا کوشت و هێز و بوێری و پێداگرییان تێدا زیدنوو کردمەوە\"".

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە شاری لاهای هۆڵەندا مەلالا خەڵاتی ئاشتی نێونەتەوەیی منداڵان-ی پێبەخشرا و لە گوتارێکیدا، کە لە ئەنجوومەنی گەنجانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشی کرد، گۆردن بڕاون، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیاوە نازناوی \""ئازاترین کچی دونیا\""ی پێبەخشی.

عەدنان ڕەشید، کە یەکێکە لە سەرکردەکانی تاڵیبان و پێشتر لە پاکستان زیندانی بووە بەهۆی تۆمەتبارکردنی بەوەی یەکێک بووە لەو کەسانەی سەرۆکی پێشووی پاکساتانیان تیرۆرکردووە، لە نامەکەیدا ئەوەی خستبووەڕوو، کە تەقە له‌ مه‌لالا نه‌كراوه‌، لەبەرئەوەی ئەو چووە بۆ قوتابخانە، بەڵکو لەبەر ئەوە بووە، کە بە ئاشکرا لە دژی تالیبان قسەی کردووە و کەمپینی دروستکردووە.

مەلالا لە بلۆگێکی تایبەتدا لەرێگەی نووسینی رەوشی ژیانی خۆی لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان، سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا راکێشا، دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە هێرشی کرایە سەر، هەفتەیەک لە پاکستان لە ژێر چارەسەردا مایەوە و دواتر گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاژن ئەلیزابێس لە بەریتانیا، ئێستاش لەگەڵ خێزانەکەی لەو وڵاتەدا ژیان بەسەر دەبات.








رووداو-DW"
Top