5ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- وەزیری بەرگری پێشووی رژێمەکەی ئەسەد بەرەو وڵاتی تورکیا هەڵاتووە و لە رژێمەکەی ئەسەد جیابوەتەوە. كه‌مال له‌بوانی، ئه‌ندامی دیاری ئیئتلافی نیشتمانی سوریا به ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز-ی راگەیاندووە عەلی حه‌بیب وەزیری پێشووی بەرگری رژێمەکەی ئەسەد کە هاوکات کەسایەتیەکی دیاری عەلەوی-یە توانیویه‌تی له ده‌ستی رژێمی ئه‌سه‌د هه‌ڵبێت و ئێستا له توركیایه. عەلەوییەکانی سوریا بەوە ناسراون کە بەرگرییەکی سەرسەختانە لە رژێمەکەی بەشار ئەسەد دەکەن. لەوبارەوە تەلەفزیۆنی رەسمی سوریا ئەو زانیاریانەی رەتکردوەتەوە کە باس لە جیابوونەوەی عەلی حەبیب دەکەن لە ئەسەد به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی له‌و باریه‌وه نه‌خسته‌روو، هاوکات وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلۆش ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەک لەو بارەوە بدات. شایه‌نی باسه : باراک یۆباما سه‌رۆکی ئه‌مریکا له ستۆکهۆلمی پایته‌ختی سوید پێداگیری خۆی نیشاندا له وه‌شانی گورزی سه‌ربازی له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا و رایگه‌یاند: جیگای شه‌رمه‌زارییه بۆ کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر به کارهێنانی چه‌کی کیمیای هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرن.