ئۆباما : هه‌ڵوێستوه‌رنه‌گرتن له‌ به‌رامبه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د بۆ هه‌موو جیهان شه‌رمه‌زارییه‌

ئۆباما : هه‌ڵوێستوه‌رنه‌گرتن له‌ به‌رامبه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د بۆ هه‌موو جیهان شه‌رمه‌زارییه‌
5ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- باراک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئاشکرای کرد، ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن حکوومه‌تی سوریاوه‌ دژ به‌ خه‌ڵکی سڤیل، له‌سه‌ر ئه‌رکه‌کان و متمانه‌یی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌وێت.له‌ میانه‌ی کۆنفرانسێکی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی له‌ ستۆکهۆڵم له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری سویددا، باراک ئۆباما گووتی: ئه‌و بۆخۆی هێڵی سوری دانه‌ناوه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی، به‌ڵکو ئه‌و هێڵه‌ سوره‌ کاتی په‌سه‌ندکردنی په‌یماننامه‌ی زلهێزه‌کانی جیهان هاتۆته‌ ئاراوه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی.سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: که‌ خۆیی و سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاتی سویدیش هاوڕان له‌سه‌ر بێده‌نگ نه‌بوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ به‌ربه‌ریانه‌ی له‌ سوریادا ده‌کرێن و ده‌شڵێت هه‌روه‌ها هاوڕاشن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شکستهێنان له‌ وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ ئه‌گه‌ره‌کانی هێرشی کیمیایی له‌ داهاتوو زۆرتر ده‌که‌ن.شایه‌نی باسه‌ باراک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مریکا به‌‌ سه‌ردانێکی یه‌ک ڕۆژه‌ گه‌یشته‌ ستۆکهۆڵم و له‌وێشه‌وه‌ ده‌ڕوات به‌ره‌و ڕوسیا بۆ به‌شداریکردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمه‌ڵه‌ی 20 دا که‌ وه‌ها چاوه‌ڕوانده‌کرێت دۆسێی سوریا یه‌کێک بێت له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ لوتکه‌ییه‌. ‌
Top