ئەردوغان: توركیا ئامادەیە بەشداری لە هەر جۆرە هاوپەیمانیەتییەكی دژی بەشار ئەسەد بكات

ئەردوغان: توركیا ئامادەیە بەشداری لە هەر جۆرە هاوپەیمانیەتییەكی دژی بەشار ئەسەد بكات
5ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردوغان رۆژی چوارشەممە بە مەبەستی بەشداری كردن لە كۆبوونەوەی وڵاتانی گرووپی گ 20 بەرەو رووسیا بەرێكەوت و بەر لە بەرێكەوتنی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە ئەنقەرە وەڵامی چەندین پرسیاری دایەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە رۆژی چوارشەممە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردوغان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی ئەوەی كردووە كە توركیا ئامادەیە بەشداری لە هەر جۆرە هاوپەیمانیەتییەكی جیهانی لە دژی رژیمی بەشار ئەسەد بكات.

رەجەب تەیب ئەردوغان ئاماژەی بەوە كردوە كە توركیا بە مەبەستی هاوكاری كردنی خەڵكی سووریا، توركیا ئامادەیە هەر جۆرە هاوكارییەك پێشكەش بكات و لە هەر جۆرە بەرەیەكی هاوبەشی جیهانی لە دژی رژیمی ئەسەددا جێ بگرێت.

ئەردوغان باسی هەڕەشەكانی ئەسەدیشی كردووە و رایگەیاند ئەسەد هەڕەشە لە لێدانی توركیا دەكات بەڵام نازانم ئایا ئەسەد ئەو هێزەی هەیە یانا، بەڵام توركیا بۆ رووبەروو بوونەوەی هەر جۆرە رووداوێك ئامادەیە و نازانم ئایا بەشار ئەسەد بۆ خۆی ئامادەیە یا نا؟
Top