4ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌رەوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له سوریا ده‌دات.سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا بر سی ئین ئین رایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی پیران پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له‌سوریا خستۆته به‌رده‌م لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه.لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیش ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له سوریا ده‌دات.رۆبێرت مێندز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له پرۆژه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌بێت به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له سوریا بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ بێت و تەنها ده‌توانرێت ماوەی 30 رۆژ درێژبكرێته‌وه.سه‌رۆکی لیژنه‌که ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو: که له پرۆژه‌كه‌دا داوا ده‌كرێت سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ره‌وانه‌ی خاكی سوریا نه‌كرێت وپرۆسه‌که‌ش درێژ خایه‌ن نه‌بێت ، مێندز، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ده‌دات و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نێردرێته كۆنگرێس بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت. شایه‌نی باسه هه‌ریه‌که له وڵاتانی تورکیا وقه‌تر و سعودیا هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کیان بۆ سه‌رۆکی ئه‌مریکا خستۆته‌روو تا له وه‌شانی سه‌ربازی هاوکاری ئه‌مریکا بکه‌ن.