4ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- دوای تێپه‌ربوونی دوو مانگ به‌سه‌ر له‌سه‌رکارلادانی مه‌حمه‌د مورسی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی میسر . لایه‌نگرانی مورسی و سه‌ر به ئیخوانه‌کانی موسلیمین له میسر ده‌ستیان به خۆپیشاندان کرده‌وه، داوای ئازادکردنی مه‌حمه‌د مورسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تیان ده‌کرد، ماڵپه‌ری هه‌واڵی میسربڵاویكردهوه، لایه‌نگرانی سه‌ر به ئیخوانه‌کان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه بۆ بهجێگایاندنی داخوازی سه‌رکرده‌کانیان له سازکردنی خۆپیشاندان، ئه‌مرۆ له چه‌ندین شاری میسر ده‌ستیان به خۆپێشاندان کرده‌وه و تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه کوژراو بریندار نه‌بووه، ئاژانسی هه‌والی میسر ئه‌وشی خستۆته‌روو که ئه‌و شارانه‌ی خۆپیشاندانیان تێدا کراوه بریتی بوون له (قاهیرە و پۆرسەعید و ئەسكەندەریەو سۆهاج و قنا و قاهیرەی جەدیدە دەلتای نیل و ئەلـمینیا) له وخۆپێشاندانهدا ده‌یان هه‌زار گه‌نج و لاو به‌شداریان کردووه، به‌ڵام هێج رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان ئه‌وان و پۆلیس رووینه‌داوه ،شایه‌نه‌ی باسه: سازكردنی خۆپیشاندانه‌کان لەدژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیستای میسر له‌لایه‌ن ئیخوانه‌کانه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شەرعیەتی (موحەمەد مورسی) و ئازاد کردنی به‌شێک له‌سه‌رکرده‌کانی ئیخوانه‌کان لەكاتێكدایە كەئەمڕۆ دوو مانگ تێپەڕدەبێت بەسەر لادانی مه‌حمه‌د مورسی .