جۆن کییری هه‌وڵه‌کانی خستۆته‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وشانی سه‌ربازی له‌ رژێمی سوریا بده‌ن

جۆن کییری هه‌وڵه‌کانی خستۆته‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وشانی سه‌ربازی له‌ رژێمی سوریا بده‌ن
3ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هه‌موو تواناکانی خۆی ته‌رخان کردووه‌ بۆیه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی کۆنگریسی ئه‌مریکا به‌ده‌ست بێنی له‌ لێدانی گورزی سه‌ربازی رژێمی سوریا لەدوای بڕیارەكەی باراك ئۆباما سەرۆكی بۆ وەشاندنی گوزری سەربازیی لەسوریا بەهۆی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی، جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا له‌وباریه‌وه‌ هەڵمەتێكی دەستپێكردووە بۆ قایلكردنی كۆنگرێس بۆئەوەی رەزامەندی دەرببڕن لەسەر وەشاندنی گورزی سەربازیی لەسوریا. بۆ پشتیوانی بڕیارەكەی ئۆباما بۆ وەشاندنی گورزی سەربازیی لەسوریا، جۆن كیری بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌ڵمێنێت که‌ ئه‌مریکا رێگایه‌کی راست و دروستی گرتۆته‌ به‌رله‌ باره‌ی سوریاوه،‌ لەرێگەی دەركەوتنی لەچەند كەناڵێكی راگەیاندنەوە تەئكیدیكردەوە واشنتۆن بەڵگەی بەهێزی لەلایە سەبارەت بەوەی رژێمەكەی بەشار ئەسەد، که‌ غازی سارینی بەكارهێناوە لەهێرشەكەی رۆژی 21ی ئاب لەریفی دیمەشق كەبەهۆیەوە 5 هەزار كەس كوژران و برینداربوون.دوای ئه‌وه‌ی باراک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مریکا برایری لێدانی گورزی سه‌ربازی له‌ رژێمی ئه‌سه‌د دا بۆ جێبه‌جێکردنی بریاره‌که‌ش پێویستی به‌ ره‌زامه‌ندی کۆنگریسی ئه‌مریکا هه‌یه‌
Top