مه‌حموود عه‌باس: ڕووخانی ئەسەد، حکوومەتی کوردیشی لێ دەکەوێتەوە
مه‌حموود عه‌باس پێوەست بە دۆخی سووریا و ئەگەری کردەی سەربازی، لە بەردەم ئەندامانی بزووتنەوەی فەتح رایگه‌یاند ئه‌و هێرشه زیانی بۆ ناوچه‌كه زۆره و سووریا ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی 1924 كه فه‌ره‌نسا سووریای دابه‌شی چه‌ند پارچه‌یه‌ك كرد، به هه‌مان شێوه به‌و هێرشەیش ده‌وڵه‌تی عه‌له‌وی و ده‌وڵه‌تی حه‌له‌ب و دەوڵەتی دورزی، هەروەها دەوڵەتی كوردی و دروست ده‌بن و شه‌ری ناوخۆیش سه‌ر هه‌ڵده‌دا.
عەباس دەڵێت، لەگەڵ هێرشی سەربازیسا نین بۆ سەر سووریا، هاوکات باکاربردنی چەکی کیمیایی لە هەر لایەکەوە بێت، سەرکۆنە دەکات.
چەند ڕۆژێکە ئەگەری هێرشی سەربازی لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە تا دێت برەو دەستێنێ و سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، باراک ئۆبامایش، بە دانی پڕۆژەی پلانی شەڕ بە کۆنگرێسی وڵاتەکەی، تا بڕیار بدات ئەمەریکا هێرش بۆ سەر سووریا ئەنجام بدات، ئەگەرەکەی بەهێزتر کرد.