ئاكەپە كۆتایی بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد هێنا
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاویكردەوە كە ئایهان بیلگەن رۆژی یەكشەممە لە میانەی بەشداریكردنی لە خۆپیشاندانەكانی یەكی ئەیلوول رۆژی جیهانی ئاشتیدا، باسی پرۆسەی ئامادەكردنی دەستوری نوێی توركیا كردووە و رایگەیاندووە كە پارتی داد و گەشەپێدان قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی دەست پێكردووە، دەبوایە لە كاتی گفتوگۆ لە مەڕ هەر چوار مادە نەگۆڕەكەی دەستوری توركیا، پشتگیری لە هەڵوێستی بەدەپە كردبا.
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە پشتگیری ئاكەپە لە جێبەجێ نەكردنی زمانی كوردی وەكو زمانی پەروەردە لە نێو دەستوری نوێی توركیادا، پشتگیری كردنی ئاكەپە یە لە نكۆڵی كردنی هەبوونی كورد و ئەمەیش بە مانای كۆتایی هێنانی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردە لە لایەن ئاكەپەوە.