به‌شار ئه‌سه‌د خۆی سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کانی سه‌ربازی له‌دژی ئه‌مریکا ده‌کات

به‌شار ئه‌سه‌د خۆی سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کانی سه‌ربازی له‌دژی ئه‌مریکا ده‌کات
١ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- پاش بڕیاری ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر سووریا، پاپۆڕی سان ئه‌نتۆنیۆ، که‌ به‌ یه‌کێک له‌ گرینگترین پاپۆڕه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داده‌نرێت وه‌کو شه‌شه‌مین پاپۆڕی سه‌ربازی ئه‌مریکا به‌ره‌و سوریا جووڵێندرا.ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه‌: که‌ ئه‌و پاپۆڕه‌‌ توانای هه‌ڵگرتنی مووشه‌کی کڕووزی هه‌یه‌ و له‌ هه‌ر گه‌شتێکدا 2200 سه‌رباز به‌ هه‌موو پێداویستییه‌کانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت.به‌ گوێره‌ی هه‌واڵ؛ پسپۆڕانی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاندووه‌ که‌ کرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ بۆ سه‌ر سووریا پێویستی به‌ 300 مووشه‌ک هه‌یه‌.له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لدیار چاپی لوبنان بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ به‌شار ئه‌سه‌د خۆی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سووریا ده‌کات له‌ ناوچه‌یه‌کی نادیار له‌ خاکی ئه‌و وڵاته‌ دژ به‌ هه‌ر هێرشێکی شیمانه‌یی.به‌ گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، ژووری عه‌مه‌لیاتی شه‌ڕی سووریا که‌ به‌شار ئه‌سه‌د فه‌رمانده‌یی ده‌کات له‌ تیمێکی ئه‌فسه‌رانی باڵای سووریا پێکهاتووه‌.ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ که‌ ئه‌سما ئه‌سه‌د، هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیدا له‌ شوێنێکی ئه‌من به‌ سه‌ر ده‌بات.هه‌روه‌ها هێزه‌ ئاسایشییه‌کانی سوپای سووریای داوای له‌ خاوه‌نی ئه‌و ماڵانه‌ کردووه‌ که‌ بینایه‌کی پته‌ویان هه‌یه‌ ژێرزه‌مینه‌کانیان ئاماده‌ی پێشوازی له‌ هاووڵاتیانی سووری بکه‌ن و پێداویستیگه‌لێک وه‌کوو ئا‌و و دیکه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کانی تێیدا دابین بکه‌ن
Top