ئەلسیاسەی كوێتی: بەرپرسانی سووریا بەرەو لوبنان ڕا دەكەن
ئەو ڕۆژنامەیە، خێزانی ئەفسەری سوپای سووریا، جامع جامع، كە لە تیرۆركردنی سەرۆكوەزیرانی پێشووی لوبنان، ڕەفیق حەریریییەوە گلاوە، نێردراوەتە لوبنان و لە بەیرووت گیرساونەتەوە، وەك نموونە هێناوەتە بەر باس.
زانیارییەكانی ئەو ڕۆژنامەیە كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوی كردوونەتەوە، هەروەها ئاشكرای كردووە، ژمارەیەك لە گەورەئەفسەرانی ڕژێمی بەعس، بۆ ناوچەكانی قوسایا، بیقاعی ڕۆژئاوا، شاری ناعیمەی باشووری بەیرووت گوێزراونەتەوە و دواتر پێوەندییان بە \"الجبهە الشعبیە لتحریر فلسگین – القیادە العامە\"" كە ئەحمەد جوبریل بەڕێوەی دەبات.
بەپێی زانیارییەكان ئەو ئەفسەرانە تۆڕێكی ئەمنی پێك دێنن، تاكو لە ئەگەری ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، لە سوورادا پشێوی بنێنەوە و ئاسایش بەرقەرار نەبێت. "