لێدانی سووریا لەسەر دەنگدانی كۆنگرێس ماوەتەوە

لێدانی سووریا لەسەر دەنگدانی كۆنگرێس ماوەتەوە
١ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، باراك ئۆباما، داوای لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی كرد \"گڵۆپی سەوز\""ـی بۆ دابگیرسێنن تاكو هێرشی سەربازی بۆ سەر سووریا ئەنجام بدات.
ئۆباما دوێنێ شەممە وتارێكی دا و تێیدا گوتی، ئەو پرۆسەیەی كە هێزەكانیان دەیانەوێت لە سووریا ئەنجامی بدەن دیاریكراوە. جەختیشی كردەوە كە هێزەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەن و دەتوانن لە هەر كاتێكدا بێت هێرشێك ئەنجام بدەن.
ئۆباما هاوكات دەڵێت، \""هەنگاوەكانمان سنتووردارن و هێرشەكان لە ڕێی هێزی پیادەوە نابن. هێزەكانمان لە ئێستادا لە ناوچەكەدا هەن و سەركردەی هێزەكانیش جەخت لە ئامادەباشییان بۆ هەر هێرشێك دەكەنەوە و تەنیا لە چاوەڕوانی فەرمانن بۆ ئەنجامدانی.\""
سەرۆكی وڵاتە یەكگرنتووەكانی ئەمەریكا ئاشكرایشی كرد كە ئەو سەرۆكی دیموكراتیترین وڵاتی دنیایە، بۆیە چاوەڕوانی كۆنگرێسی وڵاتەكەیەتی گڵۆپی سووری بۆ پێ بكات تا هێرش بۆ سەر سووریا ئەنجام بدات. زیاتر گوتی \""داوا لە یەكەیەكەی كۆنگرێسمانەكان دەكەم دەنگ بدەن لەپێناو بەرپاكردنی هێرش دژبەو تاوانە ترسناكە.\""
گوتیشی \""درك بەوە دەكەم كە بێ گەڕانەوە بۆ كۆنگرێس هێرش ئەنجام بدەم، بەوپێیەی كە سەركردەی باڵای سوپام، بەڵام بڕیاری دووەمم دا كە گەڕانەوەیە بۆ كۆنگرێس.\""
ئەو هاوكات دەڵێت \""لەسەر ئەو باوەڕەم كە دەتوانین بێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش، هێرش بەرپا بكەین.\"" زیاتر گوتی \""دەزانم ئێمە سڵ لە شەڕ دەكەینەوە، جەنگی عێراق كۆتایی هات و هیی ئەفغانستانیش كۆتایی پێ دێنین، بەڵام ناشێت ئەوەی لە سووریا ڕوو دەدات نادیتە بگیرێت.\"""
Top