کۆنگرێسی ئەمریکا، هەفتەی داهاتوو هێرشی سەربازی بۆ سەر سوریا تاوتوێ دەکات
بە پێی هەواڵی رۆیتەرز، سەناتۆر رید، رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا، دژکردەوەی ئەمریکای دژ بە حکومەتی بەشار ئەسەدی بە پێویست زانی و گوتی: لەماوەی ئەم هەفتەیەدا چەند کۆبوونەوەیەک لەمبارەیەوە لەگە ئەندامانی کابینەی ئۆباما پێک دێنین.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، جان بۆنەر، لە لێدوانێکی جیادا گوتی: ئەم ئەنجومەنە دوای پشوودان کە نۆی ئەم مانگە کۆتایی دێت، لەمبارەیەوە تەما دەگرێت.
باراک ئۆباما رۆژی شەممە، رایگەیاند: ئەمریکا هێرشی سەربازی دەکاتە سەرسوریا، بەڵام بەر لە هێرش کردن بابەتەکە لە کۆنگریسدا دەخاتە بەرباس.
ئۆباما رۆژی شەممەی رابردوو، بە فەرمی داوای لە کۆنگرێس کرد ئەم بابەتە تاوتوێ بکات.