پاپای ڤاتیکان دەستی ئافرەتێکی مسوڵمان ماچ دەکات

 پاپای ڤاتیکان دەستی ئافرەتێکی مسوڵمان ماچ دەکات
پاپا هەموو یاساکان پشتگوێ دەخات و وەکو رێز لێنان دەستی خانمێكی مسوڵمان ماچ دەکات.

ماچکردنی دەستی شاژنە رانیا، شاژنی ئوردن، لە جیهانی کاسۆڵیک بووە هۆی گفتوگۆ و رەخنە. بەرای ئەوان نابێت پاپا لە بەردەم خانمێکی مسوڵمان چۆکدابدت و دەستی ماچ بکات.

پاپا فرانسیس لەبەردەم شاژنی ئوردن چۆک دادەنێت و وەکو رێز لێنانێک، دەستی ماچ دەکات.

کاسۆلیکەکان دەڵین پاپا جێگری حەزرەتی عیسایە، نابێت بیری بچێتەوە بە هێچ شێوەیەک دەستی خانمێکی مسوڵمان ماچ بکات.

شاژنە رانیا، بە یاوەری شا عەبدوڵڵا، شای ئوردن سەردانی ڤاتیکانیان کردووە، بەمەبەستی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و پشتگیری پێکەوە ژیانی مسوڵمان و مەسیحییەکان.








رووداو
Top