ئەردۆغان: هەر گورزوەشاندنێکی سەربازی دەبیت کۆتایی ئەسەد بێت
لە مەراسیمی ڕۆژی سەرکەوتن کە دوێنێ هەینی ساز درا، ئەردۆغان ڕایگەیاند، نابێت هەر گورزوەشاندنێکی نێودەوڵەتی تەنیا دوو سێ ڕۆژێک بێت و دەبێت بەو ئاستە کە ڕژێم هێندە لاواز بکات کە بێت کە خۆی بەدەستەوە بدات. زیاتر گوتی، هەر هێرشێک بۆ سەر سووریا گەر ستراتیژییەتە سیاسییەکەی ئاشکرا نەبێت ئەوا سەرکەوتوو نابێت.
سەرۆکوەزیران تورکیا دەربارەی ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازی لە سووریایش گوتی، هەڵمەتی دژبە سووریا دەبێت هاوشێوەی ئەو هەڵمەتە بیت کە لە 1998ـدا ڕێکخراوی ناتۆ کردیە سەری و هێزەکانی سربیای لێ وەدەر نا.
ڕاگەیاندنی تورکیایش لە زاری وەزیری دەرەوە، ئەحمەد داوودائۆغڵو بڵاوی کردووەتەوە و گوتوویەتی، هەموو بەڵگەکان ئاماژە دەدەن بەوەی کە ڕژێمی ئەسەد دەستی لە بەکاربردنی چەکی کیمیایی لە دەروبووبەری دیمەشقدا هەبووە، کە هاووڵاتیانی کردووەتە قوربانی.
بەرپرسانی ڕۆژئاواییش جەختیان کردووەتوە لەوەی کە هێزەکانی سەربە ئەسەد لە پشت ئەو هێرشەوەن کە بە هۆیەوە 1400 کەس بوونە قوربانی.