تیمی پشكێنەران دیمەشقیان بەرەو بەیرووت بەجێهێشت

تیمی پشكێنەران دیمەشقیان بەرەو بەیرووت بەجێهێشت
پاش تەواوبوون لە ئەركەكەیان كە كۆكردنەوەی زانیاری بوو پێوەست بە بەكاربردنی كیمیایی لە دەوروبەری دیمەشق و چوار ڕۆژی خایاند، ئەمڕۆ شەممە، تیمی پشكێەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتنە فڕگەی بەیرووت.

هەواڵی بەكاربردنی چەكیمیایی لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سووریا، ڕۆژئاوای هان دا ئاماژە بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەوڵاتە بكەن دژبە ڕژێمەكەی ئەسەد. نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەڵێت، توانای ئەوە هەیە كە ئەو نموونانەی لە ماوەی چوار ڕۆژی كاركردنیاندا لە سووریا كۆ كراونەتەوە، شیی بكرێنەوە و ئەنجامەكەی دەر بخرێت.

دوێنێ هەینییش، گوتەبێژ بە ناوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، مارتن نسیركی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە نیویۆرك ڕایگەیاند، تیمی پشكێنەران نموونە و بەڵگەی پێوەست بە ڕووداوی 21ـی ئۆگەستیان كۆ كردووەتەوە و شەممەیش دیمەشق جێ دەهێڵن.

ئەو گوتی، شیكردنەوەی نموونەكان لە كارگەی دیاریكراو دەبێت و نیاز وایە كە پرۆسەی شیكردنەوە بە خێرایی ئەنجام بدرێت.
Top