سه‌رۆكی پێشووی پاكستان، به كوشتنی بینه‌زیر بوتۆ تۆمه‌تبار كرا
ئه‌مڕۆ له دانیشتنێكی دادگای پاكستان‌دا، سه‌رۆككۆماری پێشووی پاكستان، په‌روێز موشه‌ڕه‌ف، به ئاماده‌كاری و پیلانگێڕی و كوشتنی بینه‌زیر بوتۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرا.
بینه‌زیر بوتۆ له رۆژی 27ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2007، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رینی لایه‌نگره‌كانی، له هێرشێكی تیرۆریستی و خۆكوژیدا، كوژرا.
موشه‌ڕه‌ف له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی دادگادا هیچ وه‌ڵامێكی به ئاشكرای نه‌بووه و كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی دادگا سه‌باره‌ت به‌م تۆمه‌تانه، رۆژی 27ی ئاب، به‌ڕێوه ده‌چێت.
په‌روێز موشه‌ڕه‌ف، ساڵی 1999 و به كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی، ده‌سه‌ڵاتی پاكستانی گرته ده‌ست و له ساڵی 2008 ناچار كرا واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت و بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له تاراوگه ژیا.