دەنگۆی ئازادكردنی حوسنی موبارەك لەئارادایە

 دەنگۆی ئازادكردنی حوسنی موبارەك لەئارادایە
دادگای میسر بڕیاری دا بە رەتكردنەوەی تۆمەتی گەندەڵی دارایی، كە ئاراستەی موبارەك كرابوو، پارێزەرەكەشی پێشبینی دەكات لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئازاد بكرێ. بەڵام حكومەتی میسر دەنگۆی ئازادكردنی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

رۆژنامەی (بەیان)ی ئیماراتی لە زاری فەرید دیب، پارێزەری حوسنی موبارەك، سەرۆكی پێشووی میسر بڵاویكردەوە: \"دادگای تاوانەكانی قاهیرە ئەمڕۆ بڕیاریدا تۆمەتەكانی گەندەڵی دارایی، كە ئاراستەی موبارەك كرابوون رەتبكاتەوە\"".

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە بەو بڕیارە هەموو ئەو تۆمەتانەی پێشتر ئاراستەی موبارەك كرابوون لەسەری لاچوون.

فەرید دیب بۆ رۆژنامەكە گوتوویەتی \""دادگا بڕیاری ئازادكردنی موبارەك‌ و درێژەدان بەزیندانیكردنی دوو كوڕەكەی داوە\"".

لەبارەی ئازادكردنی حوسنی موبارەكەوە ئاماژەی بەوە داوە \""پێشبینی دەكەم لەماوەی ئەم هەفتەیەدا موبارەك ئازاد بكرێت\"".

حوسنی موبارەك لە مانگی شوباتی 2011 لەسەر كار لادراو بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و كوشتنی خۆپێشاندەران راپێچی زیندان كرا. لێدوانەكانی پارێزەرەكەشی لەبارەی ئازادكردنییەوە هێشتا لەلایەن حكومەتی كاتیی میسرەوە یەكلایی نەكراوەتەوە.












رووداو

"
Top