محەممەد بەرادعی گەیشتە ڤیەننا

 محەممەد بەرادعی گەیشتە ڤیەننا
بەپێی زانیارییەکان، یاریدەدەری دەستلەکارکێشاوەی سەرۆکی کاتیی میسر لەرێگەی فرۆکەخانەی میسرەوە خۆی گەیاندووەتە ڤیەننا و لەوێ لە خانووەکەی خۆی لەو وڵاتە گیرساوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردوورەتەوە، دوای ئەوەی محەممەد بەرادعی، جێگری دەستلەکارکێشاوەی سەرۆکی کاتیی میسر لەرێگەی فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتەوە بە فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانیی میسر گەیشتووەتە ڤیەننای پایتەختی نەمسا و لەوێ لە فڕۆکەخانەی Schwechat لەژێر چاودێری وردی پۆلیسەوە لە ماڵەکەی خۆی لەو وڵاتە گیرساوەتەوە.

لەساڵانی 1997-2009 کاتێک بەرادعی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم UAEA بووە، خانوویەکی لەسەنتەری شاری ڤیەننا کڕیوە.

هاوکات باس لەوە دەکرێ بەرادعی دیداری رۆژنامەوانی رەتکردووەتەوە و تاوەکو ئێستا دیار نییە تاکەی لەو وڵاتە دەمێنێتەوە.

بەرادعی دوای ئەوەی لە ساڵی 2009 وازی لە پۆستی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هێنا، گەڕایەوە میسر و داوای لە حوسنی موبارەک کرد واز لە دەسەڵات بهێنێت، دوای ئەوەی سوپای میسر، محەممەد مورسی لە 3/7/2013 لەسەرکارلابرد، بەرادعی بووە جێگری سەرک کۆماری کاتیی ئەو وڵاتە.

محەممەد بەرادعی، جێگری سەرۆک ی کاتیی کۆماریی میسر لە 14/8/2013 دەستیلەکارکێشایەوە و رایگەیاند \"لەکاتێکدا رێگای دیکە هەبوون بۆ دانووستان و رێککەوتنی سیاسی، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و بە توندتی رووبەڕوویان بوونەوە، بەم هۆیەشەوە دەستلەکار دەکێشمەوە\"".














رووداو"
Top