حكوومەتەكەی حەسەن رۆحانی كێشەی كورت هێنانی بوودجەی هەیە

 حكوومەتەكەی حەسەن رۆحانی كێشەی كورت هێنانی بوودجەی هەیە
دوای چەند رۆژێك لە دەنگدانی پەرلەمانی ئێران لە سەر ئەندامانی كابینەی حكوومەتی نوێ ئەو وڵاتە كە لە لایەن حەسەن رۆحانییەوە دامەزراوە، راگەیندرا كە حكوومەتە تازە دەست بەكار كراوەكە رووبەرووی كێشە كۆرت هێنانی بوودجە بووەتەوە.

لەم بارەیەوە جێگری یەكەمی حەسەن رۆحانی ئەسحاق جەهانگیری لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی رایگەیاندووە كە یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی حكوومەتی حەسەن رۆحانی كێشەی بوودجەیە و بوودجەی ئەمساڵ بە رێژەیەكی یەكجار چاوەرواننەكراو كۆرتی هێناوە.

جێگری حەسەن رۆحانی جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە زیاتر لە 70 میلیارد تومان لە بوودجەی ئەمساڵ بە شێوەیەكی خەیاڵی سەرف كراوە و و ئەمەیش بە مانای بە هەدەر چوونی بەشێك لە سێ بەشی بوودجەی ئێرانە.

ناوبراو لە بەشێكی دیكە وتەكانی خۆیدا باسی ئەوەی كردووە كە بۆ چارەسەر كردنی كێشەی كەمی بوودجە بریارە لە 20ی مانگی داهاتوودا پرۆژە بریارێك پێشكەشی پەرلەمانی ئێران بكەن.
Top