كوردێك ده‌بێته‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران

 كوردێك ده‌بێته‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران
ئێران،، پاش هه‌ڵبژاردنی \"حه‌سه‌ن روحانی\"" وه‌ك سه‌رۆك كۆمار و ده‌ستپێكی حكوومه‌تی نوێ له‌ ئێران، سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌ته‌كه‌ی لیستی 18 كه‌سی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ت راده‌ستی په‌رله‌مانی ئێران كرد و له‌ئه‌نجامدا 15 كه‌س له‌و لیسته‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی ئێران په‌سه‌ند كران و له‌ نێویاندا كه‌سایه‌تیه‌كى كورد به‌ ناوى \""بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه‌\"" وه‌ك وه‌زیری نه‌وت به‌ 166 ده‌نگی ئه‌رێنی له‌به‌رامبه‌ر 104 ده‌نگی نه‌یار بۆ پۆه‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران له‌ حكوومه‌تی نوێ ده‌ستنیشان كرا.

بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه‌ له‌ ساڵی 1952 له‌ شاری كرماشان له‌دایكبووه‌و ئه‌ندازیاره‌و پێشتر ده‌یان پۆستی تری حكوومی به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌و ئێستا به‌ شێخی وه‌زیره‌كانی ئێران ده‌ناسرێت .

بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه‌ سه‌ر به‌ لایه‌نی ریفۆرمخوازه‌كانه‌و پێشتر ئه‌ندامی حیزبی \""كارگزاران سازه‌ندگی\"" بووه‌."
Top